توركیا .. به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی

سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیری تورکیا دەڵێ ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات تەنیا گۆڕینی ناوە نەک گۆڕینی جەوھەر و ئەمە ماڵئاوایی کردن نییە بەڵکو تەنیا فاتیحەیەکە.


سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەر دەرگای ئەو ھۆڵەی کە کۆنگرەی یەکەمی نائاسایی پارته‌كه‌ی تێدا بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکەشی ئەو کەسانە کرد کە لە ژوورەوە جێگایان نەبووە و لە بەردەرگا بوون.

ئەردۆغان له‌ قسه‌كانیدا گوتی: "ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات گۆڕینی جەوھەر و سیاسەت نییە، بەڵکو گۆڕینی ناوە. ئەمە بە ھیچ شێوەیەک ماڵئاوایی نییە، بەڵکو تەنیا فاتیحەیەکە و سەرەتا و دەستپێکردنێکی نوێیە. داواتان لێ دەکەم بەو جۆرە لەو گۆڕانکارییانە تێبگەن."

ئەردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "لە سەرانسەری تورکیا نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرە ھاتوونه‌تە ئەنقەرە و ھاتنی ئێوەی بەڕێز نیشانەی ئەوەیە كه‌ ھەموومان یەکین، یەکسانین، براین و ھەموومان پێکەوە تورکیاین."

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە لە کۆنگرەی ئەمڕۆدا یەک لە کادرە لێھاتووەکانی ئاکپارتی و پەرلەمانتاری كۆنیا داود ئۆغڵو وەکو سەرۆکی گشتی ئاکپارتی دەستنیشان دەکرێ و ئاواتە خوازم بە پشتگیری ھەموو لایەک داودئۆغڵو سەرکەوتوو بێ. سبەینێ دوای رێوەڕەسمی سوێندخواردنم وەکو سەرکۆمار، داودئۆغڵو بە رەسمی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ رادەسپێرم و وا بزانم تا رۆژی ھەینیش کابینەی نوێ ئامادە دەبێ، داواتان لێدەکەم وا تێ نەگەن کە لێتان دادەبڕێم، تا ئەمڕۆ ھەمیشە وەکو سەرۆکی گشتی و سەرۆکوەزیران لەگه‌ڵتان بوومە، بەڵام لەمەودوا وەکو سەرکۆمار لەگه‌ڵتان دەبم.



AA
Son Guncelleme: Wednesday 27th August 2014 03:42
  • Ziyaret: 6818
  • (Suanki Oy 0.0/5 Yildiz) Toplam Oy: 0
  • 0 0