بەشداری نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەی ئاکپارتی

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی بەشداریی لە كۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان سەردانی توركیا كرد.

سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی کردو ھەروەھا گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی شاندی یاوەری بارزانی کرد.

یەكەمین كۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان-ی پارتی دەسەڵاتی توركیا بە هاتنە ژوورەوەی سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ناو هۆڵی كۆنگرەكە دەستی پێكرد.

ئەو كۆنگرەیە لە هۆڵێكی وەزرشی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوە دەچێ و ئەردۆغان لە كاتی هاتنە ژوورەوەی لەگەڵ ئامینە ئەردۆغانی خێزانی، سەڵاوی ئاراستەی بەشداربووانی كۆنگرەكە كرد.

ئەرۆدغان لە هۆڵەكەدا لە تەنیشت وەزیری دەرەوەی توركیا و پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكی گشتیی ئەحمەد داودئۆغلو دانیشت و بەو شێوەیە رەوتی كارەكانی كۆنگرە دەستی پێكرد.

بڕیارە لە كۆنگرەكەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان دەست لە پارتەكەی بكێشێنیتەوە، بە هۆی ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری وڵات بەڕێوە دەبات و لە شوێنی ئەو، چاوەڕوان دەكرێت كۆنگرە ئەحمەد داودئۆغلو بە سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێرێ.

لە كۆنگرەكەدا، سەرۆكی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وەكوو میوان، بەشدارە.



AA
Son Guncelleme: Wednesday 27th August 2014 03:44
  • Ziyaret: 5801
  • (Suanki Oy 0.0/5 Yildiz) Toplam Oy: 0
  • 0 0